ئەمەریکا دەیەوێت کۆنتڕۆڵی بۆڕی گازی سەرەکی ئۆکراینا بکات ئابووری جیهان

نوچە نێت

واشنتۆن بە نیازە فشار بخاتە سەر کیێڤ بۆ واژۆکردنی گرێبەستی ڕێگەدان بە ئەمەریکا بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی ئەو بۆڕییە بکات کە گازی ڕووسیا دەگەیێنێتە یەکێتیی ئەوروپا و كڕینی كانزا دەگمەنەكانی ئەو وڵاتە.

ڕۆژی یەکشەممە (13/نیسان/2025) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، "لە دوایین ڕەشنووسی گرێبەستی کانزاکاندا لە نێوان ئەمەریكا و ئۆكراینا هاتووە، واشنتۆن فشار دەخاتە سەر حکومەتی کیێڤ بۆ واژۆکردنی بۆڕی گازی سەرەکی" ئەو وڵاتە.

دەقی ڕێککەوتنەکە کە واشنتۆن دایناوە بریتییە لە، "داواکردن لە کۆمپانیای دارایی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی کە حکومەتی ئەمەریکا کۆنتڕۆڵی بۆڕییەکی گازی سروشتی لە کۆمپانیای گازپرۆمی رووسیاوە بۆ ئەوروپا بکات".

بۆ ئەم مەبەستە بەرپرسانی ئەمەریکا و ئۆکراینا ڕۆژی هەینی لە واشنتن کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی ئەو ڕێککەوتنەی کە ڕێگە بە ئەمریکییەکان دەدات دەستییان بگات بە سەرچاوە کانزاییەکانی ئۆکراینا بە کانزا دەگمەنەکانیشەوە.

ئەمریکا مەرجی توندتری دانا پاش ئەوەی زیلینسکی لە کۆبوونەوەکەی کۆشکی سپی لە کۆتایی مانگی شوباتدا ڕەتی کردەوە ڕێککەوتنە سەرەتاییەکان واژۆ بکات، بەمەش كۆبوونەوەكە بە دەمەقاڵێیەکی ئاشکرا لە نێوان سەرۆكی ئەمەریکا و ئۆکراینا کۆتایی هات و تێیدا ترەمپ میوانەکەی بەوە تۆمەتبار کرد، کە سوپاسگوزاری بۆ یارمەتیدانی واشنتۆن لە کاتی جەنگ لەگەڵ ڕوسیا ناکات و ئاشتی ناخوازێت.

جێگەی ئاماژە پیدانە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هیچ گازێک لە ڕێگەی بۆری گازپرۆمەوە نەنێردراوە بەهۆی ڕەتکردنەوەی ئۆکراینا بۆ درێژەدان بە گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیا ڕووسیەکە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین