ئەردۆغان پەیوەندى بە سەرۆک وەزیرانى نوێى لیبیاوە دەکات تورکیە

نوچەنێت:

له‌دوای پێكهێنانی حكوومه‌تی تازه‌ی لیبیا، بۆ یه‌كه‌مجار سەرکۆماری تورکیا بە جیا پەیوەندییەکى تەلەفۆنی لەگەڵ ھەریەک لە سەرۆکی ئەنجوومەنی لیبیا "محەمەد ئەلمەنفی" و سەرۆکوەزیرانی لیبیا عەبدولحەمید "دوبەیبە" ئەنجام ده‌دا.

بەگوێرەی راگەیەندراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ئەردۆغان لەگەڵ "محەمەد ئەلمەنفی" و"عەبدولحەمید دوبەیبە"، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و لیبیا و پێشھاتە ناوچەییەکه‌یان تاوتوێ کردووە‌.

هه‌ر له‌و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان  پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ى حکوومەتی یەکێتی نیشتیمانی لیبیا كرد، كه‌ لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە متمانەی پێبەخشراوە، جەختیشی لەوە کردۆتەوە، خەریکە هیواى  چارەسەرێکی بنچینەیی لە لیبیا دووبارە چەکەرە دەکات.

له‌ به‌شێكی تری  گفتوگۆکەییدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا، رایگه‌یاند" تورکیا پارێزگاری لە سەروەری و سەربەخۆیی یەکپارچەیی خاک و یەکێتی سیاسیی لیبیای دۆستی ھەمیشەیی کردۆتە بنەما، وە بەردەوامیش دەبێت لە پێدانی ھەموو جۆرە پاڵپشتییەکی پێویست بە لیبیا، هەروەها ئەردغان باسى لەوەشکردووە، لە قۆناغى داهاتوو پێویستە ھاوکاریی نێوان ھەردوو وڵات بەهێزتر بکەن و پارێزگاری لە دەستکەوتە ھاوبەشەکان بکرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین