هەرێمى کوردستان و ئوردن جەخت لە دۆستایەتیی مێژوویی نێوانیان دەکەنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى لەگەڵ کونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن لە هەولێر کۆبووەوە و تێیدا دۆخى سیاسیی عێراق-یان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (19/کانوونى یەکەم/2022) سەرۆک مەسعود بارزانى، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە فوئاد ئەلمەجالی کونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن لە هەولێر کرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژەى پێکردووە، "هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دۆستایەتیی مێژوویی نێوان شانشینی ئوردن و گەلی کوردستان و هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەردوولا کرایەوە."

ئەم سەردانەى کونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن بۆ لاى سەرۆک بارزانى لە کاتێکدایە، هەرێمى کوردستان و ئوردن پەیوەندییەکى مێژوویى و دروویان لەگەڵ یەکتر هەیە، هاوکات جگە لەوەى ماوەى چەند ساڵێکە، پەیوەندییە ئابووریى و بازرگانییەکانى هەردوو ڕۆژ لە دواى ڕۆژ گەشەسەندنى زیاتر بە خۆیەوە دەبینى.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین