توركيا هەوڵدەدات بازرگانى بە گازى توركمانستان بكات تورکیە

نوچەنێت

حكومەتى توركيا هەوڵدەدات دەستكەوتى گەورەترى لە پێشنيارەكەى ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا هەبێت و لەم رێگەيەوە بارزگانى بە گازى توركمانستان بكات.

ئەمڕۆ شەممە (17/كانوونى يەكەم/ 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە ئيلهام شەعبان، سەرۆكى ناوەندى لێكۆڵينەوەى نەوت رايگەياند، "دواى ئەوەى سەرۆكى رووسيا پێشنيارى دروستكردنى ناوەندێكى گازى لە توركيا، توركيا نايەوێت تەنيا وڵاتێك بێت بۆ پەڕاندنەوەى گاز، بەڵكو بە فەرمى هەوڵدەدات بۆ ئەوەى ببێتە لايەنێكى گرنگ بۆ دايبنكردنى گاز بۆ ئەوروپا، بۆ ئەوەى ئەنقەرە لە ساڵى داهاتوو پێگەيەكى نێودەوڵەتى لە بەرهەمهێنانى ئەو گازە دەبێت."

سەرۆكى ناوەندى لێكۆڵينەوەى نەوت ئاماژە بەوەش دەكات، "توركيا دەخوازێت ببێتە ناوەندێك بۆ دياريكردنى نرخى گازى سروشتى، بۆيە ئەوەى گرنگە بۆ توركيا زۆرترين ژمارەى ئەو وڵاتانە كۆبكاتەوە كە گازيان هەيە، توركمانستان يەكێكە لەو وڵاتانەى كە بڵێنى بە توركيا داوە."

سەبارەت بە بەربەستەكانيش ئەو لێكۆڵەرە لە بەشێكى ترى قسەكانى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "گازى توركمانستان كێشەى نەبوونى ژێرخانى هەيە كە بتوانێت لە رێگەى دەرياى قەزوين هاوكارى ئەوروپاى پێبكرێت، بۆيە دروستكردنى ناوەندێك بۆ چەند ساڵى كەمى داهاتوو گرنگ نييە، بەڵكو پێويستى بە سەرمايەى پێويست هەيە بۆ دروستكردنى ئەو ژێرخانە."

لە لايەكى ترەوە توركمانستان هيچ خواست و ئەزموونێكى بۆ بەرگەگرتنى هيچ مەترسييەك لەسەر پڕۆژە گەورەكانى وزە نييە، بۆ نموونە  نزيكەى دووساڵ بەسەر واژۆكردنى ياداشتنامەى حكومەتى ئەو وڵاتە بۆ پەرەپێدانى كێڵگەى بچووكى دۆستلۆغ تێپەڕيووە، بەڵام هەڵوێستى فەرمى عەشقئاباد بەربەستە لەبەردەم جێبەجێكردى ئەو ياداشتە بۆ پابەندييە بازرگانييەكانى نێوان لايەنەكانى واژۆيان كردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین