کەشناسى هەرێم پێشبینییەکانى ئەمڕۆ و سبەى راگەیاند کوردستانی

نوچەنێت:

کەشناسى هەرێمى کوردستان پێشبینى (48) کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە و ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و سبەى سێشەممە شەپۆلێکى باران هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (12/کانوونى یەکەم/2022) کەشناسى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە ئاسمان هەور دەبێت و پلەکانى گەرمان بە شێوەیەکى بەرچاو دادەبەزێت.

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى سێشەممە دەڵێت، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت سەرەتا لەکاتەکانی بەیانی دا لە ناوچە شاخاوویەکانی باکووری هەرێم نمە باران دەست پێ دەکات وە هەروەها بەفر لەناوچە شاخاوویە سنووریەکاندا دەبارێت، پاشان لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ نمە باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، کاریگەری ناسەقامگیری کەش بۆ رۆژی چوارشەممە ش بەردەوامی دەبێ. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: 16 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى

دهۆک: 15 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 20 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى

سۆران: 13 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین