ئاگر لە کەمپی بەحرکە کەوتووەتەوە کوردستانی

نوچەنێت

سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لەسەرەتای ئاگركەوتنەوەكە بە رووداوی راگەیاند، "ئاگر لە کەمپی بەحرکە لە هەولێر کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن."

ئەمڕۆ ئێوارە (11/ی كانوونی یەكەم/ 2022) گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، "ئاگاری لە كەمپی بەحركە كەوتووەوەتەوە و تیمەكانی بەرگری شارستنی سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن، تا ئێستا بەهۆی ئاگرەكەوە کەسێک سووتاوە و گیانی لەدەستداوە."

سەبارەت بە زیانەكانیش بەهۆی ئاگرەكە پێنج گەرەڤانە سووتاوە، عەبدوڵا تائی، تەمەن (17) ساڵ  قوتابی بووە، كە ئاوارەی موسڵن بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەستداوە. 

كەمپی ئاوارەكانی بەحركە سەرەتا بۆ ئاوارەكانی سووریا تەرخان كرابوو، بەڵام دوای هێرشەكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بۆ سەر موسڵ و دەوروبەری ئاوارەكانی ناوخۆی مووسڵ و دەشتی نەینەوا لەو كەمپە نیشتەجێ كراون كە زیاتر لە (1600) خانەوادە لەو كەمپە دەژین، كە نزیكەی چوار هەزار كەس لەخۆ دەگرێت، كە خەڵكی موسڵ و شنگاڵ و تەلەعفەر و ناوچەكانی تر.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین