حه‌لبووسى ئاشكراى ده‌كات: میلیشیاكانى شیعه ده‌یان هه‌زار كه‌سیان كوشتووه
نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى كانوونى یه‌كه‌م 2022 راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و لێدوانى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌باره‌ت به "بێ سه‌روشوێنه‌كان" به یه‌كه‌م دانپێنانى فه‌رمى ده‌زانێت له‌و دۆسیه‌یه مرۆییه‌ى كه زیاتر له شه‌ش ساڵه له عێراق هه‌یه و تا ئێستا هیچ به‌رپرسێكى عێراقى ناوى نه‌بردووه.
دۆسیه‌ى "بێ سه‌روشوێنه‌كان" چییه؟
له‌نێوان ساڵانى 2014 تا 2016 ئه‌و كاته‌ى به ناوى رزگاركردنى ناوچه داگیركراوه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى رێكخراوى تیرۆریستى داعش، میلیشیاكان شه‌ڕیان ده‌كرد، خه‌ڵكێكى زۆر له پارێزگاكانى رۆژئاواى عێراق و باكوورى به‌غدا، كه زۆربه‌یان سوننه‌نشینن، له‌لایه‌ن میلیشیاكانى شیعه‌وه رفێندراون و تا ئێستا چاره‌نووسیان دیار نییه.
هیچ ئامارێكى فه‌رمیش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نییه و ده‌گوترێت ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى بێ سه‌روشوێن كراون له‌نێوان 18 تا 22 هه‌زار كه‌س ده‌بێت. ئه‌و كه‌سانه به تۆمه‌تى جیاجیا بێ ئه‌وه‌ى دادگایى بكرێن و به شێوه‌یه‌كى نایاسایى له لایه‌ن میلیشیاكانى شیعه‌وه بۆ شوێنێكى نادیار بردراون. هۆكاره‌كه‌یش ته‌نیا ئه‌وه‌یه ئه‌وان سوننه بوون. نزیكه‌ى هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م رووداوانه تێپه‌ڕیوه كه‌چى تا ئێستا هیچ سۆراخێكیان نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت ناوه ناوه به‌رپرسانى سوننه دۆسیه‌كه له راگه‌یاندن ده‌كه‌نه‌وه؟
یه‌كه‌م دانپێنانى حه‌لبووسى!
حه‌لبووسى چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى گوتى، "ده‌بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى راشكاو بین سه‌باره‌ت به بێ سه‌روشوێنه‌كان، ئێمه ناویان ده‌گۆڕین بۆ (سته‌ملێكراوه‌كان) نه‌وه‌ك بێ سه‌روشوێنه‌كان، ئه‌و سته‌ملێكراوانه‌ى كه له ژیان نه‌ماون".
حه‌لبووسى له‌سه‌ر دانپێنانه‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ، "ده‌بێت ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى ئه‌و كه‌سانه دادپه‌روه‌ر بێت و به یاساى قوربانیانى تیرۆر قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه. به‌رده‌وامبوونى فریودانى كه‌سوكاریان له ساڵى 2014 وه تا ئێستا كارێكى دروست نییه، ئه‌وان دیارنه‌مان و دواتر له‌و ماوه‌یه كوژران".
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانه‌كه‌ى دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ده‌یه‌وێ راشكاو بێت و ده‌ڵێ، "پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵه‌كه‌ى كه كه‌سوكار و رۆڵه‌كانیان له‌ده‌ست داوه بوێریمان زیاتر بێت و ئه‌م دۆسیه‌یه بۆ مه‌به‌ستى سیاسى به‌كارنه‌هێنین و هیواى گه‌ڕانه‌وه‌یان به كه‌سوكاریان بده‌ین، ئه‌مه دروست نییه".
ئه‌وانه‌ى تۆمه‌تبار ده‌كرێن هاتنه‌ده‌نگ!
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ چه‌ند گرووپێكى میلیشیاكانى شیعه له‌م دۆسیه‌دا تۆمه‌تبار ده‌كرێن، ئه‌وانیش: عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، به‌در، سه‌ید شوهه‌دا، گرووپى ئیمام عه‌لى، خۆراسانى، نوجه‌بان. چه‌ند گرووپێكیش له‌وانه له به‌رانبه‌ر لێدوانه‌كه‌ى حه‌لبووسى هاتوونه‌ته ده‌نگ و حه‌لبووسى به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن گوایه ده‌یه‌وێ پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى خۆی له‌ناو سوننه‌كان به‌رز بكاته‌وه و یانیش گه‌نده‌ڵییه‌كانى خۆى بشارێته‌وه. ئه‌و گرووپانه‌ى شیعه بێ سه‌روشوێنه‌كان به "ته‌كفیرى" و "ئیرهابى" ناو ده‌به‌ن.
"راگه‌یاندنى فه‌رمى له سێداره‌دانیان بوو"
روانگه‌ى "ئه‌فاده" كه له بوارى مافه‌كانى مرۆڤ له عێراق كارده‌كات، لێدوانه‌كه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق به راگه‌یاندنى فه‌رمى له‌سێداره‌دانى بێ سه‌روشوێنه‌كان ده‌زانێت و ده‌ڵێ، "ئه‌مه لێدوانێكى فه‌رمییه به له سێداره‌دانیان له‌سه‌ر ده‌ستى میلیشیا چه‌كداره‌كان، به‌ڵام ئێمه پرسیار له‌سه‌ر شوناسى ئه‌و میلیشیانانه ده‌كه‌ین كه هه‌زاران كه‌سى سڤیلیان له‌و ناوچانه كوشتووه".
له راگه‌یێندراوێكدا روانگه‌كه ده‌ڵێ، "ئه‌ى دادوه‌رى له‌و تاوانانه له كوێ ده‌وه‌ستێ، كه ده‌گه‌نه ئاستى پاكتاوكردنى نه‌ژادى". په‌رله‌مانتارێك كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ، "له رۆژانى یه‌كه‌مدا ئه‌و كه‌سانه كوژراون" به‌ڵام جیاوازى ئه‌وجۆره لێدوانانه له‌گه‌ڵ لێدوانه‌كه‌ى حه‌لبووسى ئه‌وه‌یه، حه‌لبووسى به ئاشكرا و راشكاوانه چاره‌نووسى رفێندراوه‌كان دیارى ده‌كات.
ره‌عد ده‌هله‌كى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سیاده‌ى سوننه له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "گفتوگۆ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆكى حكومه‌ت كراوه، بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر ئه‌و دۆسیه‌یه بكاته‌وه". له هاوینى 2014 رێكخراوى تیرۆریستى داعش رووبه‌رێكى فراوانى عێراقى داگیركرد و له به‌رانبه‌ردا میلیشیاكانى شیعه له پاڵ هێزه‌كانى تر عێراق و هاوپه‌یمانان، به‌شدارییان پێكرا بۆ رزگاركردنى ئه‌و ناوچانه. به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى هه‌یه ئه‌و میلیشیایانه له ناوچه سوننه‌نشینه‌كان پرۆسه‌ى تۆڵه‌كردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ دانیشتوان و خه‌ڵكى سڤیل په‌یڕه‌و كردووه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment