وەزارەتى داد: لەلایەن هێزێکەوە (400) دۆسیەى بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی چەمچەماڵ بردراوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى دادى هەرێمى کوردستان، لەسەر هەڵکوتانە سەر سەر بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی چەمچەماڵ ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، نزیکەى (450) دۆسیە ڕادەستى هێزێک کراوە بەبێ ئەوەى هیچ نووسراوێکى فەرمییان پێ بێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (هەشتى/کانوونى یەکەم/2022) وەزارەتى دادى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، "ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی (6/12/2022) هێزێکی نزیکەی (50) کەسی هەڵیانکوتایە سەر بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی چەمچەماڵ وەداوایان لەبەڕێوەبەری فەرمانگەکە کرد کەوا هەموو دۆسیەکانی ناوچەی (قادر کەرەم) کەنزیکەی (350 تا 400) دۆسیەیە ڕادەستیان بکات بەبێ ئەوەی هیچ نووسراوێکی فەرمیان لەلایەن دادگا یان لایەنێکی فەرمی ڕێپیدراو پێبێت."

 

دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دادى حکومەتى هەرێمى کوردستان:

 ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی (6/12/2022) کاتژمێر (1:30)ی دوای نیوەڕۆ، هێزێکی نزیکەی (50) کەسی هەڵیانکوتایە سەر بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی چەمچەماڵ وەداوایان لەبەڕێوەبەری فەرمانگەکە کرد کەوا هەموو دۆسیەکانی ناوچەی (قادر کەرەم) کەنزیکەی (350 تا 400) دۆسیەیە ڕادەستیان بکات بەبێ ئەوەی هیچ نووسراوێکی فەرمیان لەلایەن دادگا یان لایەنێکی فەرمی ڕێپیدراو پێبێت ، دوای ئەوەی بەڕێوەبەری فەرمانگەی ناوبراو گوێڕایەلی داواکاریەکەیان نەبوو هەڵسان بەشکاندنی قفڵی ژووری دۆسییەکان و سەرجەم دۆسییەکانی موڵکەکانی (قادر کەرەم)یان بەدۆلابەوە برد ، هەروەها دیسکی کامێرای بەڕێوەبەرایەتی ئاماژە پێکراویان بردووە،

‎ئێمە ئەم کردەوەیە بەشکاندنی سەروەری یاسا و زێدەڕەوی لەسەر هەیبەتی دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەزانین و پێشێلکردنێکی زەقە لەسەر بەڵگەنامە و دیکیۆمێنتی خاوەنداریەتی هاووڵاتیانی ناوچەکە ، بۆیە بە توندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانەی ئەم دەستدرێژییە بۆ سەر فەرمانگەکانی حکومەت دەکەین کە پێچەوانەی یاسا و بەرژەوەندی گشتییە.  داواش لە سەرجەم لایەنە فەرمییەکان و دام و دەزگاکانی ئەمنی و ئاسایشی ناوچەکە و سەرۆکایەتی داواکاری گشتی دەکەین بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە ئاشکرا بکەن و رێکاری یاسایی پێویستیش بگرنەبەر بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە بە سزای خۆیان بگەن و ئەم دۆسییانە بگەڕێننەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی چەمچەماڵ. 

  وەزارەتی داد

‎حکومەتی هەرێمی كوردستان

2022/12/8

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین