داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌ران ده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

شه‌ریف سلێمان سه‌رۆكى لیژنه‌ى كۆچ وكۆچبه‌ران له‌ په‌رله‌مانى عێراق، داوا له‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كات ئیڤان جابرۆ وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌ران، له‌ پۆسته‌كه‌ى دووربخاته‌وه‌، چونكه‌ خۆراكى ماوه‌ به‌سه‌رچووى به‌سه‌ر ئاواره‌كان دابه‌ش كردووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ یه‌كى كانوونى یه‌كه‌م 2022 سه‌رۆكى لیژنه‌ى كۆچ و كۆچبه‌ران له‌ په‌رله‌مانى عێراق، له‌ نووسراوێكدا داواى له‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانى ده‌كات، ئیڤان جابرۆ له‌ پۆسته‌كه‌ى دووربخاته‌وه‌، چونكه‌ خۆراكى ماوه‌ به‌سه‌رچووى له‌ كه‌مپى مام ره‌شان دابه‌ش كردووه‌. 

له‌ نووسراوه‌كه‌دا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و خۆراكه‌ له‌ كه‌مپه‌كان دابه‌شكراون، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ كه‌ڵكى خواردن نایه‌ن. ده‌شڵێ، "ناڕه‌زاییه‌ك له‌ كاره‌كانى وه‌زيرى كۆچ و كۆچبه‌ران هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌بێت سوودانى دوورى بخاته‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌ لیژنه‌ى كۆچ و كۆچبه‌ران لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌ران ده‌كات".

له‌سه‌ره‌تاى كابینه‌كه‌ى محه‌مه‌د شیاع سوودانى باسى له‌وه‌ كرد، له‌ هه‌ر وه‌زیرێك رازى نه‌بێت، ئه‌وا له‌ماوه‌ى سێ مانگدا له‌ پۆسته‌كه‌ى دوورى ده‌خاته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین