توركیا و سوید لە رێككەوتن نزیك دەبنەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە (30/تشرینی یەكەم/ 2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاند، “لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا و بیكا هافستۆ، وەزیری دەرەوەی سوید گفتوگۆمان كردووە.”
سەبارەت بە ئەجێندای كۆبوونەوەی داهاتوو تۆبیاس ئاماژەی بەوە كرد، "لە كۆبوونەوەی داهاتوو گفتوگۆ لەسەر زۆربەی دۆسیەكان دەكەین."
لە بەشێكی تری قسەكانی وەزیری دەرەوەی سوید گوتی، "نازانین توركیا چ كاتێك رەزامەندی لەسەر وەرگرتنمان دەدات، بۆیە هەڵەیە كاتێكی دیاریكراو دیاری بكەین، بەڵام لەو دیدارەی دوێنێ بۆمان دەركەوت هەنگاوی باشمان ناوە، پەرلەمانی توركیا پەلە دەكات لە رەزامەندی دەربڕین لەسەر رێگەدان بە وڵاتەكەمان ئەندامبوونمان لە ناتۆ."
لەكۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ سوید و فینلەندا لەگەڵ توركیا لێكتێگەیشتنێكی سێقۆڵیان بۆ وەرگرتنیان لە ناتۆ واژۆكرد، كە پێشتر توركیا بە پاساوی دادڵەدانی ئەندامانی پارتی كرێكاران رێگەی نەدا ببن بە ئەندام.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment