سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی نوێی کوەیت لە عێراق کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێى کوردستان لەگەڵ باڵیۆزى نوێى کوەیت لە عێراق پەرەپێدانى پەیوەندیەکانى هەرێمى کوردستان و کوەیت تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (30/تشرینى دووەم/2022)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە تارق عەبدوڵڵا ئەلفەرەج باڵیۆزی نوێی کوەیت لە عێراق کرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوێکى حکومەتى هەرێم، "سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی کوەیت کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست. سەرۆکی حکومەت باسی لە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کوەیت کرد و خواستی پەرەپێدانی پەیوەندی هەمەلایەنەی لەگەڵ کوەیت دووپات کردەوە."

هەروەها ئەوەش لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "باڵیۆزی کوەیت ستایشی پرۆسەی ئاوەدانیی و پێشکەوتنی کوردستانی کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ برەودان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نیشاندا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین