ئيبراهيم كا‌ڵن: ئۆپراسیۆنى سەر ڕۆژئاواى کوردستان له‌ ئان و ساتدايه‌ تورکیە

نوچەنێت:

ئيبراهيم كه‌ڵن، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى توركيا، له‌ په‌يامێكى نوێدا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌رى ئۆپه‌راسيۆنى زه‌مينى له‌وناوچانه‌ى هێزەکانى په‌كه‌كه‌ و يه‌‌په‌گه‌ى لێيه‌ ڕايگه‌ياند، "ئەمجارە به‌ شێوازێکى جياواز دەست به‌ ئۆپه‌راسيۆن دەکەین بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان لە سووریا، له‌وانه‌يه‌ به‌يانى يان هه‌فته‌يه‌كى تر، دەستپێکردنى له ‌ئان و ساتدايه‌."

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ (29/تشرينى دووه‌م/2022) ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وه‌، ئيبراهيم كاڵن، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى کۆمارى توركيا، سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكردنى ئۆپه‌راسيۆنى پێنجه‌م بۆ ڕۆژئاواى کوردستان رايگه‌ياند، "هه‌موو كات توركيا ئامادهیە‌ به‌رامبه‌ر هه‌رهه‌ڕه‌شه‌يه‌ك بۆ سه‌ريان، ئۆپه‌راسيۆنه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌مه‌ودواش توركيا‌ شوێن و كات و بازنه‌ى ئۆپه‌راسيۆنه‌كان دياري ده‌كرێت، له ‌چوارچێوه‌ى ئه‌وله‌ويه‌ته‌كانى خۆماندا جێبه‌جێ ده‌كه‌ين." 

كا‌ڵن، له‌به‌شێكى ترى قسه‌كانيدا ده‌ڵێت، "ئۆپه‌راسيۆنه‌كه‌مان ئه‌مرۆ ياخود به‌يانى ڕوو ده‌ده‌ن ئێمه‌ شتێكمان نيه‌ ڕوونى بكه‌ينه‌وه‌، ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ش بزانن هه‌موو ئه‌و ڕێكخراوانه‌ تێروانينێكى دياريكراويان هه‌يه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر توركيا، ئێمه‌ش ئه‌وه‌ى پێويست بێت ده‌يكه‌ين." 

وتەبێژى سەرۆکایەتیى تورکیا بۆ ئەو کەناڵە سەبارەت بە ئۆپراسیۆنەکە ڕوونکردنەوەى زیاتر دەدات و دەڵێت، "ئەمجارە ڕەنگە ئۆپراسیۆنەکان بە به‌شێوه‌یەکى جياوازتر ئه‌نجام بده‌ين، چۆن لەڕابردوو ئۆپراسۆنمان ئەنجامداوە، داوه‌ له‌مه‌ودواش ئه‌م ئۆپه‌راسيۆنانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ين، وە هيچ كێِشه‌يه‌كمان نيه‌ بۆ ئه‌نجامدانى دوو ئۆپه‌راسيۆن له‌يه‌ك كاتدا، سوپاى توركيا خاوه‌نى تواناى زۆرە‌، ده‌توانين له ‌شوێنى جياواز و زۆر فراوان ئه‌م كاره‌ بكه‌ين."

ئەو هەڕەشە دەکات و دەشڵێت، "وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى به‌رپرسيار له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانه‌كانمان و وڵاته‌كانى دراوسێمان لەسەر ئەو ئۆپه‌راسيۆنانه‌ گفتوگۆى لەسەر دەکەین، بەڵام تورکیا نە زانیارى بە لایەنێک دەدات،  نە مۆڵەت لەکەس وەردەگرێ، توركيا بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى نيگه‌رانييه‌ ئه‌منييه‌كانى خۆى بكات حيساب بۆهيچ كه‌سێك لایەنێک ناکات، به‌ڵام زانيارى هه‌واڵگرى له‌ چوارچێوه‌ى تێگه‌يشتنى هاوبەش لەگەڵ هەندێ لایەن گفتوگۆى لەسەر دەکات و بۆهه‌ر هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك هه‌نگاوى پێويست ده‌نێت."  

و: دنیا ئەحمەد

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین