سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانی عێراق كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ محەمەد شەیاع ئەلسوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕڵ بۆ گفتوكۆدرن لەسەر چەند پرسێك كۆبوونەوە،

ئەمڕۆ یەكشەممە (27/ تشرینی دووەم/ 2022) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ محەمەد شەیاع ئەلسوودانی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بوارە ئەمنی و سیاسییەكان كۆبوونەوە.  

هەروەها لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەیان چه‌ند پرسێكى گرنگيان خسته‌ به‌ر باس وه‌ك چارچێوه‌ى كارى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ به‌شێكه‌ له‌ ئامانجه‌كانى كارنامه‌ى حكوومه‌تى نوێى عێراق و هه‌وڵدانى بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان له‌ ته‌واوى وڵات.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى دۆسيا ئه‌منييه‌كان و كاركردن له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌ سنوورييه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێدا كرده‌وه‌ وه‌ك له‌ دوا كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاريى ئاسايشى نيشتمانيدا بڕيارى لێدراوه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین