کەشناسى هەرێم: بارینى بارانى بە لێزمە بەردەوام دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

کەشناسى هەرێمى کوردستان، پێشبینى دەکات تا درەنگانى ئەمشەو بارانى بە لێزمە "لە سنورى شارى هەولێر و دەور بەرى و سلێمانى ئیدارەى ڕاپەرین وە هەندێک لە ناوچەکانى ئیدارەى گەرمیان و ناوچە شاخاویەکانى دهۆک بەردەوامى هەبێت."

ئەمڕۆ هەینى (25/تشرینى دووەم/2022) کەشناسى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ و سبەى، "ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت هەورە تریشقە و باران بارینی مامناوەند و لێزمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت لە ناوچە جیاجیاکان، لە سنووری پارێزگای دهۆک و هەولێر و ناوچە شاخاوییەکان زۆرترین ڕێژەی باران بارینمان دەبێت."

هاوکات ئاماژە بەوە دەکات، سبەى لە کاتی بەیانی زوودا پلەکانی گەرما زیاتر دابەزین بەخۆیەوە دەبینی بە نزیکەی (2 تــا 3) پلە بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشتر .

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین