ئەمەريكا داواى راگرتنى هێرشەكانى توركيا بۆ سەر رۆژئاواى كوردستان دەكات تورکیە

نوچەنێت

برێت مەكگۆرك، رێكخەرى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باكوورى ئەفريقيا لە ئەنجوومەنى ئاسايش لە كۆشكى سپى داواى راگرتنى هێرشەكانى توركيا بۆ سەر رۆژئاواى كوردستان دەكات، دۆخى ئەو ناوچەشى بە سەخت وەسف كرد.

ئەمڕۆ يەكشەممە (20/تشرينى دووەم/ 2022) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە برێت مەكگۆرك لە وەڵامى پرسيارى رۆژنامەنووسان سەبارەت بە هێرشەكانى توركيا بۆ سەر رۆژئاواى كوردستان رايگەياند، "ئەو هێرشانە دەبێتە هۆكارى تكچوونى سەقامگيرى باكوورى سووريا."

لە بەشێكى ترى قسەكانى رێكخەرى پەيوەندييەكان لە كۆشكى سپى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئەمەريكا سوورە لەسەر هێشتنەوەى سنوورەكانى توركيا و سووريا بە ئارامى. 

سەبارەت بە لايەنى بەرپرس لە تەقينەوەكەى شەقامى ئيستقلال مەكگۆك ئاماژەى بەوە كرد، "ئەمەريكا هيچ زانيارييەكى لەسەر ئەنجامدەرى هێرشەكەى ئيستەنبۆڵ لا نييە." 

لەلايەكى تريشەوە مەكگۆرك رايگەياند، "ئەمەريكا پابەندە بە ئاسايشى ناوچەكە، بەرەنگاربوونەوەى ئاڵنگارييە جۆربەجۆرەكانى وەك ئێران و ئاسايشى خۆراك و وزە و گۆڕانكارى كەشوهەواو  لە پێشنەى كارەكانمانە."

شەوى رابردوو سوپاى توركيا هێرشە ئاسمانييەكانى بۆ سەر رۆژئاواى كوردستان و سنوورەكانى هەرێمى كوردستان لەگەڵ دەستپێكرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین