لە قەرەهەنجیر چوار سەربازیى سوپاى عێراق سەردەبڕدرێت کوردستانی

نوچەنێت:

چەکدارانى داعش، لە سنوورى قەرەهەنجیرى پارێزگاى کەرکووک، لە هێرشێکدا بۆ سەر خاڵێکى سوپاى عێراق، چوار سەرباز بەدیل دەگرن و دواتر سەریان دەبڕن.

ئەمڕۆ شەممە (19/تشرینى دووەم/2022) موقەدەم عامر نووری، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، چەکدارانی داعش لە دوایین خاڵی سنووری نێوان سوپا و هێزەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی قەرەهەنجیر هێرشیانکردە سەر فوجێکى سەر بە فیرقەی هەشتی لیوای (31)، کە بەو هۆیەوە چوار سەربازی سوپای عێراقی کوژران.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ له سەر ڕێگه‌ی کەرکوک-سلێمانی و نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە، لە خاڵی كۆتایی سوپای عێراق، چەکدارانی داعش، دواى ئەوەى دەچنە سەر خاڵێکی سوپای عێراق دواى چەککدرنیان، سەربڕیوون و دواتر شوێنەکەیان بەجێ هێشتووە.

بەپێى زانیارییەکان، هێزە ئەمنى و سەربازییەکانى پارێزگاى هەولێر، گەویشتونتە شوێنەکە و سەرقاڵى لێکۆڵێنەوەن. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین