ئاماریی نوێى  تووشبووانى کۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌ تەندرووستی

سیهام میران – نوچەنێت

وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی راگەیاند، بەپێی ئامارەکە 512 تووشبووی نوێ تۆمارکراون و 2 کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەست داوە.

ئەمرۆ پێنجشەمە 18 ئایار، وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد و وتی: " بەپێی ئەو ئامارەی کە دەستمان کەوتووە لە ماوەی رۆژێکدا 512 تووشبوومان هەیە و 2 کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لە دەستداوە."

به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئاماره‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت تووشبووى كۆرۆنا هه‌مان ئاستى دوێنێى نیشان داوه‌ و دوێنیش 514 تووشبووى نوێ تۆماركران.

دوێنێ د. سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان هۆشداریى دایه‌ هاووڵاتیان كوردستان له‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناى گۆڕاو به‌ خێرایى بڵاو ده‌بێته‌وه‌ و بۆیه‌ تكاى لێكردن كه‌ پابه‌ند رێنماییه‌كان بن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین