باڵیۆزى فینلەندا سوپاسى سەرۆک بارزانى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى لەگەڵ باڵیۆزى فینلەندا لە عێراق بارودۆخی سیاسیی عێراق و شەڕى تیرۆر تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (16/تشرینى دووەم/2022) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ماتی لاسیللا باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق كرد.

باڵیۆزى فینلەدا لە عێراق، لە دیدرەکەدا، "پێزانینی بۆ جێدەستی سەرۆك بارزانی لە خەبات و مێژووی هاوچەرخی گەلی كوردستان هەبوو و، سوپاسی ڕۆڵی پێشمەرگە و هەرێمی كوردستان و سەرۆك بارزانی كرد لە شەڕی تیرۆر و تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، "لە بەشێكی تری ئەو دانیشتنەدا باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق ئەوەی دووپاتكردەوە كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێ لە پاڵپشتی و مەشق و ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپاسی حكوومەتی هەرێمیشی كرد بۆ هاوكاری و هەماهەنگیكردنی لە گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی فینلەندا لە سووریا."

هاوکات لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى بارەگاى بارزانى دا هاتووە، "بارودۆخی سیاسیی عێراق تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین