سەرۆک بارزانى و سەرۆک کۆمارى عێراق پشتیوانیى خۆیان بۆ حکومەتى عێراق دەردەبڕن
نوچەنێت:
سەرۆک مەسعود بارزانى و د. لەتیف رەشید، لە کۆبوونەوەیەکدا لە پیرمام پاڵپشتى خۆیان بۆ حکوومەتی نوێى عێراق و کارنامەکەى دووپات دەکەنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە (15/تشرینى دووەم/2022) سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین، پێشوازی لە د.لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کرد.
بەپێى ڕاگەیێندراوى بارەگاى بارزانى، "لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی و هەنگاوەکانی حکوومەتی تازەی عێراق تاوتوێ کرا."
سەبارەت حکومەتى نوێى عێراق، سەرۆک بارزانى و د. لەتیف رەشید، "هەردوولا پاڵپشتیی خۆیان بۆ حکوومەتی عێراق و جێبەجێکردنی بەرنامەکەی حکوومەت دووپات کردەوە."
هاوکات لە بەشێکى تر ڕاگەیێندراوەکەدا دەڵێت، "هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و جەخت لە ڕۆڵ و پێگەی عێراق لە ناوەندە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کرایەوە. هەروەها ئەوەش خرایە ڕوو کە پێویستە گرفتەکان دوور لە زمانی هەڕەشە و لەسەر بنەمای دیالۆگ چارەسەر بکرێن."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment