سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى كۆمارى عێراق كۆبوونەوە
نوچەنێت:
دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە (15/تشرینى دووەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر، پێشوازى له د. له‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆكى كۆمارى عێراقى فیدراڵ كرد له یه‌كه‌م سه‌ردانیدا بۆ پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان دواى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك سه‌رۆك وڵات.
بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا "وێڕاى به‌خێرهێنان، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی دووباره پیرۆزبایى لێ‌كرد بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا: چاوه‌ڕوانیمان هه‌یه كه به‌پێى ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى هه‌یه له پێگه‌ى خۆتانه‌وه ڕۆڵ ببین له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان."
هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، "هه‌موو ئاماده‌یى و پشتگیریى هه‌رێمى كوردستانیشى دووپات كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و پێكه‌وه‌كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات‌دا."
سەرۆک کۆمارى عێراق، وێڕاى ده‌ربڕینى سوپاسگوزارى بۆ پێشوازى و پشتیوانیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، "هیواى خواست به هاوكاریى هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق، بتوانن پێكه‌وه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانى دیكه‌ى وڵات به‌گشتى و پاراستنى ئارامى و ئاسایش بكه‌ن."
لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، "هه‌ردوولا داكۆكییان له‌وه كرده‌وه كه تێگه‌یشتنى هاوبه‌شى نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا كلیلى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵاته، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، بیروڕایان گۆڕییه‌وه."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment