سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: هەرێمی كوردستان نابێته سەرچاوەی هەڕەشە بۆ وڵاتانی دراوسێ
نوچەنێت:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (14/تشرینى دووەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نستیتیوتى داهێنان و نوێگه‌ریى كوردستاندا كرد، كه به ئاماده‌بوونى مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و میوانانى ناوخۆیى و بیانى به‌ڕێوه چوو.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە میانى ڕێوڕەسمەکەدا وتارێکى پێشکەشکرد و سەبارەت بە هێرشەکەى ئێران گوتى، "بە ڕاستی ئەوەی ئێمە لە تواناماندا هەبووە كردوومانە و بەردەوامیش دەبین و نابێت هەرێمی كوردستان ببێته سەرچاوەی هەڕەشە بۆ وڵاتانی دراوسێ."
هاوکات لە بەشێکى تر‌ى وتارەکەى ئاماژەى بە ڕۆڵى گەنجان کرد و ڕایگەیاند، "ئێستا گه‌نجان و كه‌سانى خاوه‌ن بیرۆكه‌ى داهێنه‌رانه، ده‌توانن دامه‌زرانى ئه‌نستیتیوتى داهێنان و نوێگه‌ریى كوردستان (كه‌ى ئاى ئاى) وه‌ك مژده‌یه‌ك ببینن كه له‌مه‌ودوا ده‌توانن ڕووى تێبكه‌ن."
دەقى وتارەکەى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان:
هەموولایەك بە خێر بێن..
سەرەتا، جەنابی سەرۆك وەزیران لە قسەكانی خۆیدا پیرۆزباییی ساڵوەگەڕی بنیاتنانی شاری سلێمانی كرد. بە حوكمی ئەوەی پەنجا لەسەدی خۆم سلێمانیم، سوپاسی جەنابیان دەكەم و خۆشم پیرۆزبایی لە خەڵكی شاری سلێمانی و هەموو كوردستان دەكەم، هیوادارم سەركەوتوو و موەفەق بن. بێگومان ئەو كێشانەی كە هەشە، چارەسەر دەكرێت، بە دایەلۆگ و لێكتێگەیشتن هەموو شتێك چارەسەر دەكرێت. دەبێت ئەمە لەم وڵاتەدا بكەینە پیشەی خۆمان و بەردەوامیش بین. سەركەوتوو بن.
دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی جەنابی سەرۆك وەزیران، ئەوەی كە باس كرا زۆر بەداخەوە ئەم بەیانییە بە درۆن و مووشەك لە كۆیە و هەندێك شوێنی سنووری دراوە، هەرێمی كوردستان دەیەوێت ئەوە دووپات بكاتەوە كە دەیەوێت فاكتەری سەقامگیری بێت لە ناوچەكە و دەیەوێت پەیوەندیی باشی هەبێت لەگەڵ هەموو دراوسێكانی و لەو چوارچێوەیەدا لەگەڵ ئێرانیش دەیەوێت پەیوەندییەكی باشی هەبێت.
بە ڕاستی ئەوەی ئێمە لە تواناماندا هەبووە كردوومانە و بەردەوامیش دەبین و نابێت هەرێمی كوردستان ببێته سەرچاوەی هەڕەشە بۆ وڵاتانی دراوسێ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەرفەتم بدەن ئەوەش بڵێم كە هیچ پاساوێك بۆ ئەو مووشەكبارانە و ناردنی ئەو درۆنانە بۆ كوردستان نابینین و داوا دەكەین سنوورێك بۆ ئەم جۆرە هێرشانە دابنرێت.
داوا لە بەغدا دەكەین وەك سەروەریی خاكی عێراق كە ئەمە بەشێكە لە پێشێلكردنی سەروەریی گەوەری عێراق، لەم بابەتەدا بێتە دەنگ و سنوورێك بۆ ئەم پێشێلكارییە دابنرێت كە لەسەر سەروەریی عێراق دەكرێت.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
زۆر خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا له‌گه‌ڵ ئێوه بەشدارم، به‌شدارى له ڕاگه‌یاندنى ئه‌نستیتیوتى داهێنان و نوێگه‌ریى كوردستان، كه دامه‌زراوه‌یه‌كى تا بڵێی گرنگ و زۆریش پێویسته بۆ هه‌رێمى كوردستان.
هاوكارى و پشتگیریى هاوبه‌شى حكوومه‌ت و كه‌رتى تایبه‌ت و زانكۆكان له دامه‌زراوه‌یه‌دا، پێویست و گرنگه بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركى دامه‌زراوه‌كه له بایه‌خدان به داهێنان و نوێگه‌رى. گه‌نجانى كوردستان به‌تایبه‌تى و هه‌ر كه‌سێكى خاوه‌ن بیرۆكه‌ى تازه و داهێنه‌رانه له هه‌ر بوارێكدا، بۆ به‌ده‌ستهێنانى پشتگیرى و سه‌رخستنى بیرۆكه و داهێنانیان، ئیتر ده‌توانن ڕوو لەم دامه‌زراوه‌یه بكەن و پشت به‌م دامه‌زراوه‌یه ببه‌ستن.
دڵنیام له هه‌موو بواره‌كاندا له كوردستان به ده‌یان گه‌نج و كه‌سانى به‌توانا هه‌ن كه بیرۆكه‌ى نوێ و جددى و خه‌ون و خولیاى داهێنانیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت و پشتگیرى هه‌بێت، ڕه‌نگه ساڵانه گه‌نجانى كوردستان بتوانن له چه‌ندین بوارى زانستى و ته‌كنه‌لۆژى و پزیشكى و بواره‌كانى دیكه‌دا، بیرۆكه‌ى زۆر سوودبه‌خش و ته‌نانه‌ت داهێنانیش بدۆزنه‌وه و پێشكه‌شی بكه‌ن.
ڕه‌نگه زۆرێك له ئێمه چه‌ندین جار له ڕاگه‌یاندن بیستوومانە، بینیومانە، یان خوێندوومانەتەوە كه گه‌نجێك، قوتابییه‌ك، پیشه‌كارێك، كه‌سێك لێره و له‌وێ، بیرۆكه و داهێنانێكى هه‌یه و به هه‌وڵ و تێچووى شه‌خسیى خۆى كارى له‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام زۆر ده‌گمه‌ن، ئه‌و بیرۆكه‌یه، یان ئه‌و داهێنانه گه‌یشتووه‌ته قۆناغى كۆتایى، چونكه به‌داخه‌وه خاوه‌ن و پشتیوانى نه‌بووه! ده‌رگایه‌كى نه‌بووه بچێت لێى بدات و خۆى بسه‌لمێنێت.
ڕه‌نگه نه‌بوونى ده‌زگا و دامه‌زراوه‌یه‌كى ئاوا، دڵى ده‌یان گه‌نج و داهێنه‌رى ئه‌م وڵاته‌ى ساركردبێته‌وه لە كاركردن. ڕه‌نگه چه‌ندین جار له چه‌ندین بوارى جیادا، ئه‌وه‌نده هیلاك و ماندوو بووبێ و بێهووده به هیچ ئه‌نجامێكى ئه‌رێنى نه‌گه‌یشبێ، له كۆتاییدا كۆڵیان داوە و وازیان لە بیرۆكەی خۆیان هێناوە. به داخه‌وه ئه‌مه ڕاستییه‌كه مایه‌ى داخه!
به‌ڵام ئێستا گه‌نجان و كه‌سانى خاوه‌ن بیرۆكه‌ى داهێنه‌رانه، ده‌توانن دامه‌زرانى ئه‌نستیتیوتى داهێنان و نوێگه‌ریى كوردستان (كه‌ى ئاى ئاى) وه‌ك مژده‌یه‌ك ببینن كه له‌مه‌ودوا ده‌توانن ڕووى تێبكه‌ن. ده‌توانن بێن و له‌م دامه‌زراوه‌یه خۆیان و بیرۆكه و داهێنانیان بسه‌لمێنن. پشتگیرى و پشتیوانیى دارایى بۆ بیرۆكه و داهێنانه‌كانیان بدۆزنه‌وه. له ته‌نیا بیرۆكه‌یه‌كه‌وه، بیكه‌نه كردار و گه‌شه‌ى پێ بده‌ن. بیكه‌نه به‌رهه‌م و سه‌رچاوه‌ى داهات و ده‌رفه‌تى كار بۆ خۆیان و بۆ گه‌نجان و بۆ خه‌ڵكى دیكه‌ش.
بوونى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى له سه‌رۆكایه‌تیى بۆردى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌دا، بوونى ناوى دیارى كه‌رتى تایبه‌تى وه‌ك كار گرووپ و گرووپى قه‌یوان و زانكۆ و ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانى كوردستان له پاڵ ئه‌م دامه‌زراوه و به‌ڕێوه‌بردنیدا، نیشانه و به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه كه كارێكى جددییه و ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ى ئیتر هه‌موو خاوه‌ن بیرۆكه و به‌هره‌دارێك له هه‌ر بوارێكدا بێت، بتوانێت بێ دووڵى و به متمانه و دڵنیاییه‌وه، له‌وێ خۆى و بیرۆكه و داهێنانى خۆى بسه‌لمێنێت، گه‌شه‌ى پێبدات، وه‌به‌رهێنانى له‌سه‌ر بكات و بیكاته به‌رهه‌م.
من دەزانم جەنابی سەرۆك وەزیران چەند بە گرنگییەوە باسی ئەو بیرۆكەیەی كردووە و كاری جددی لەسەر كردووە و ئەمە یەكێك بووە لەو خەونانەی كە بەردەوام لەگەڵ من و زۆر كەسی دیكە باسی كردووە. پێش ئەوەی كە ئەم ڕێوڕەسمە بكرێت، چەندین جار تەئكیدی لە من كردۆتەوە كە مەراسیمێك بۆ ئەو یەكجار زۆر گرنگە و پێویستە بەشدار بم، زۆر خۆشحاڵیشم كە ئەمڕۆ ئەو دەرفەتە هاتە پێشەوە و بە ڕاستی مەراسیمێكی زۆر گرنگە و جێی دەستخۆشییه بۆ ئەم بیرۆكەیە لە جەنابیان و لەو بۆردەی كە ئەمڕۆ ئەم ئەنستیتیوتە بەڕێوە دەبەن. پیرۆزبایی و دەستخۆشییان لێدەكەم و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز..
گه‌نجان و داهێنه‌رانى كوردستان، هیچیان له هى وڵاتان كه‌متر نییه. خاوه‌ن توانا و به‌هره و ئیراده و خه‌ونى گه‌وره‌ن. دڵنیام ئه‌گه‌ر پشتگیرى و ده‌ستگیرۆیى و هاریكاریى پێویست هه‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌پیره‌وه‌چوون و هاندان و پێ‌زانین بۆ بیرۆكه هه‌بێت، بێگومان داهێنانیان دەبێت، گه‌نجانى ئێمه ده‌توانن وه‌ك خه‌ڵكى دیكه خۆیان بسه‌لمێنن.
ده‌توانن له زۆر بواردا شوێنپه‌نجه‌ى خۆیان جێ بهێڵن و داهێنان بكه‌ن. بۆیه ئه‌ركى حكوومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانه، هه‌موو پشتگیرى و یارمه‌تییه‌ك پێشكه‌ش به خاوه‌ن بیر و داهێنه‌ران بكه‌ن و خۆیان لێیان بكەن بە خاوەن.
هیوادارم دامه‌زراندنى ئه‌نستیتیوتى داهێنان و نوێگه‌ریى كوردستان هه‌نگاوى یه‌كه‌م بێت له پرۆسه‌یه‌كى به‌رده‌وامى پشتگیرى و هاریكارى و كردنه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى زیاتر و فراونتر بۆ هه‌ر به‌هره‌یه‌ك له هه‌ر بوارێكدا بێت. ببێته مایه‌ى ئه‌وه‌ى دۆزینه‌وه‌ى زانستى به ناوى گه‌نجان و داهێنه‌رانى كوردستان له وڵات و هه‌نده‌رانیش له‌سه‌ر ئاستى جیهان تۆمار بكرێت.
ده‌بێ ئه‌م ئه‌م دامه‌زراوه‌یه ببێته هانده‌رێك كه گه‌نجانى كوردستان، زیاتر خۆیان ماندوو بكه‌ن، لێكۆڵینه‌وه، به‌دواداچوون و شه‌ونخونى بكه‌ن و بیر بكه‌نه‌وه، كە ئەمە تاكە ڕێگەی سەركەوتنی كوردستان و پەڕینەوەی كوردستانه لە قۆناغێك بۆ قۆناغێكی دیكەی زۆر گەورەتر. كوردستان چاوەی لە ئێوەیە و ئێوە دەبێت ئەو كەسە بن كە ئەم وڵاتە بەرەوپێش ببەن. ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه و بیرۆكه و نه‌خشه و پلانى داهێنه‌رانه پێشكه‌ش بكه‌ن، ده‌ستى پێوه بگرن و كۆڵنه‌ده‌ن تا ده‌یكه‌نه ڕاستى و شانازییه‌ك بۆ خۆتان و خانه‌واده‌تان و وڵاته‌كه‌تان.
دامه‌زراوه‌یه‌كى وا ده‌توانێت چه‌ند ئاسانكارى و پشتگیرى بكات بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌كه به ته‌واوى و بێ كێشه و سه‌ركه‌وتووانه بگاته ئه‌نجام و هه‌موو قۆناغه یاسایى و زانستییه‌كانى تۆمار و مۆڵه‌ت و (مافى پارێزراو) و (مافى یاسایى) تێپه‌ڕێنیت.
بۆیه دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى ئه‌نستیتیوتى داهێنان و نوێگه‌ریى كوردستان (كه‌ى ئاى ئاى) و مه‌به‌ست و ئامانجى پشت دامه‌زراوەكە، مایه‌ى ده‌ستخۆشى و ڕێز و پێزانینه. به گه‌رمى ده‌ستخۆشى له هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌م كه ئه‌ركیان كێشاوه و كاریان كردووه تاكو توانییان هاتنه‌كایه‌ى ئه‌م دامه‌زراوه‌یه بكه‌نه ڕاستى. هیوادارم له داهاتوویه‌كى ئارام و سه‌قامگیردا ببێته ناوه‌ندێكى به‌هره‌دارانى كوردستان له وڵات و له هه‌نده‌رانیش.
پیرۆزبایى له گه‌نجان و خاوه‌ن بیرۆكه و داهێنه‌رانى كوردستان ده‌كه‌م كه ئیتر ناوه‌ندێكى پشتئه‌ستوور به پشتگیرى و هاریكاریى سێكوچكه‌ى (حكوومه‌ت ـ كه‌رتى تایبه‌ت ـ زانكۆ) هه‌یه و ده‌بێته تاقیگه‌ى ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ى بچن تیایدا خۆیان و بیرۆكه و داهێنانیان بسه‌لمێنن.
هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌نستیتیوتى داهێنان و نوێگه‌ریى كوردستان و بەردەوامبوونیان دەخوازم،. ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌م.
سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌كتان، ڕۆژێكى خۆش و بە خێر بێن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment