دواى مانگێک پەرلەمانى کوردستان دەست بە دانیشتنەکانى دەکاتەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (13/تشرینى دووەم/2022) پەرلەمانى کوردستان ڕاگەیاند، ڕۆژى سێشەممە (15)ـى تشرینى دووەم کۆدەبێتەوە و داوا ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان ئامادەى کۆبوونەوەکە بن.
بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى پەرلەمانى کوردستان کارنامەى دانیشتنەکەى ڕۆژى سێشەممە بریتییە لە:
یەکەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای (بەرکارکردن وهەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵیی عێراقی).
دووەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای (پەروەردەو فێرکاری لە هەرێمی کوردستان- عێراق).
سێیەم: خوێندنەوە دووەم بۆ پێشنیازە یاساکانی (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی کوردستان-عێراق) ، (هەمواری پیادەکردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف) و (هەمواری یەکەمی یاسای ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردستان-عێراق
ئەم بانگهێشتکردنەى ئەندامانى پەرلەمان لە کاتێکدایە، ماوەى زیاتر لە یەک مانگە پەرلەمانى کوردستان کۆنەبۆتەوە، دواین کۆبوونەوەى پەرلەمان ڕۆژى (9)ـى تشرینى یەکەمى (2022) بوو، کە تێیدا تەمەنى پەرلەمانى کوردستان درێژکرایەوە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment