د. سالار عوسمان: ڕۆژى شەممە کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە
چنار خۆشناو ـ تایبەت بە نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (10/ تشرینی دووەم/ 2022) د. سالار عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە نوچەنێتی راگەیاند، "لە کۆبوونەوەکەى کۆمیتەى ناوەندیى پارتى دیموکراتى کوردستان، هەڵسەنگاندنێکی نوێ دەکات و نەخشە ڕێگایەک دادەنرێت بۆ کاری ئاييندەى پارتى دیموکراتى کوردستان."
د. سالار عوسمان بۆ نوچەنێت روونکردنەوەى زیاترى دا و دەڵێت، "لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر ئەو هەموو ئەرکانە دەکرێتەوە، کە لە کۆنگرە بڕیاری لەسەر دراوە، ئەو پەیڕەو و پڕۆگرامەی هەیە، دەیکات بەدەروازەی کاری خۆی، هەروەها جەخت لەو خاڵانە دەکرێتەوە، کە سەرۆک بارزانی بە بەردەوامی باسی کردووە لەناو کۆنگرەو لە دەرەوەی کۆنگرە، کە ئەویش ئەوەیە پارتی بەهێز و ئومێدەوە بگەڕێتەوە بۆ نێوکاری سیاسی خۆی و ئەرکەکانی راپەڕێنێت."
سەبارەت بە گۆڕانکاریکردن لە ئۆرگانەکانى پارتى، ئەو ئەندامەى کۆمیتەى ناوەندیى پارتى گووتى، "پێموایە هێشتا زووە بۆ گۆڕانکاری، چونکە تا ئێستا مەکتەبی سیاسیی پارتی و ئەنجومەنی تێکۆشەران پێک نەهێنراوە"، هەروەک دەشڵێت، "بۆیە ئەولەویەتیى کۆبوونەوەکە بریتیە هەڵبژاردنى مەکتەبی سیاسی، دواتریش دیاریکردى ئەندامانى ئەنجومەنی تێکۆشەران."
دەربارەى پەیوەندییەکانى پارتى لە دواى کۆنگرەى (14) لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، د. سالار عوسمان ئاماژەى بەوەکرد، "پارتی بەبەردەوامی یەکێک لە بیرکردنەوەکانی بریتیيە لەوەی کە چۆن بتوانین کەشێکی ئارام لە کوردستان دروست بکەین، بەتایبەت لە پەیوەندی سیاسی لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و عێراق."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment