شەپۆلێکى بارانبارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و سبەى سێشەممە، "ئەگەری دابارینی تاوە باران و بروسکە هەیە."

ئەمڕۆ دووشەممە (حەوتى/تشرینى دووەم/2022) کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "ئاسمان ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت."

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى سێشەممە، کەشناسى هەرێم پێشبینى دەکات، "ئاسمان هەور دەبێت لە کاتەکانی بەیانی لەناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم ئەگەری دابارینی تاوە باران و بروسکە هەیە، پاشان ناجێگیر بوونی کەش بەردەوامی دەبێ بەشێوەی تاوە بارانی پچرپچر کەهەندی جار هەورە بروسکەشی لەگەل دەبی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم."

کەشناسى هەرێم دەشڵێت، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزى بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر : 22 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 20 پلەى سیلیزى

دهۆک : 20 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 24 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 25 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 22 پلەى سیلیزى

سۆران : 18 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 26 پلەى سیلیزى

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین