ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان هۆکارى دابەشنەکردنى مووچەى لیوا هاوبەشەکانى پێشمەرگە ئاشکرا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

کاوە عەبدولقادر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەربارەى دابەشنەکردنى سێ مووچەکەى لیوا هاوبەشەکانى وەزارەتى پێشمەرگە ڕاگەیاند، هۆکارى دابەشنەکردنى ئەم سێ مووچەیە بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە، کە تا ئێستا هاوپەیمانان تەمویلى وەزارەتى پێشمەرگەیان نەکردوووە.

 

ئەو ئەندام پەرلەمانى کوردستان ئەوەشى خستۆتەڕوو، بەهۆی دەستبەکاربونی حکوومەتی نوێی ئەمەریکا و گۆڕانکاری لەکابینەکە و تەواو نەبوونی هەندێک ڕۆتینیات کەڕەنگە لەداهاتویەکی نزیک تەواو ببێت، هۆکارى دواکەوتنى مووچەى لیوا هاوبەشەکانە. 

هەروەها کاوە عەبدولقادر دەشڵێت، بەپێى ئەو بەدوادچوونەى کردوومە، ئەمەریکا  لە هاوکاریکردن و پڕچەککردنی هێزەکانی (70 و 80)ى پێشمەرگە مەرجی ئەوەیە  ئەوەیە دەبێت فەرمان و کارکردنیان بەناو و مەبەستی حزبی نەبێت و بخرێنەسەر وەزارەتی پێشمەرگە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین