ئەمڕۆ ئەندامانى کۆمیتەى ناوەندیى پارتى هەڵدەبژێردرێن کوردستانی

نوچەنێت:

لە سێیەم ڕۆژى کۆنگرەى (14)ـى پارتى، ئەمڕ ئەندامانى کۆمیتەى ناوەندیى پارتى دیموکراتى کوردستان بە شێوازى دەنگدان بەدەستى هەڵدەبژێردرێن.

دوێنێ شەوى ڕابردوو (4-11-2022) کاتژمێر نۆ شەو پرۆسەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى ئەندامانى کۆمیتەى ناوەندیى پارتى دەستیپێکرد، بەڵام بەهۆى کێشەیەکى ئەلیکترۆنى پرۆسەى دەنگدان بۆ ئەمڕۆ دواخرا.

لەسەر داواى سەرۆک مەسعود بارزانى، دوێنێ هەر یەک لە (فازڵ میرانی، مه‌حموود محه‌ممه‌د، عزه‌ددین به‌رواری، عه‌بدولموهه‌یمن بارزانی، ئازاد به‌رواری، كه‌مال كه‌ركووكی، هوشیار زێباری، فوئاد حوسێن، زه‌عیم عه‌لی و عارف ته‌یفوور) لەسەر داواى سەرۆک بارزانى، ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە وەک ئەندامى کۆمیتەى ناوەندیى پارتى هەڵبژاردران.

ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارەیان (51) ئەندام دەبێت، (10) کەس ڕاستەوخۆ بوونەتە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندیى پارتى، ئەمڕۆش (150) کاندید هەوڵدەدەن ببن ئەندامى کۆمیتەى ناوەندەیى پارتى، کە ژمارەى ئەو کۆمیتەیە (41) ئەندام ماوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین