ئەندامانى کۆمیتەى ناوەندیى پارتى هەڵبژێردران کوردستانی

نوچەنێت:

ئەندامانى کۆمیتەى ناوەندیى پارتى دیموکراتى کوردستان، لەلایەن ئەندامانى کۆنگرەى (14)ـى پارتى هەڵبژێردران، ئەمەیش لەسەر داواى سەرۆک بارزانى بوو.

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (چوارى/تشرینى یەکەم/2022) لەسەر داواى سەرۆک مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان بەدەنگدانى ڕاستەوخۆ ژمارەیەک ئەندامى مەکتەبى سیاسى پێشووى پارى، وەک ئەندامى کۆمیتەى ناوەندیى پارتى هەڵبژێردرانەوە. 

بەپێى هەواڵێکى رووداو، سەرۆک بارزانى، لە ناو کۆنگرەى (14)ـى پارتى ڕاستەوخۆ داواى لە ئەندامانى کۆنگرەى (14)ـى پارتى کردووە، بەشێک لەوانەى خۆیان کاندیدکردووە بۆ کۆمیتەى ناوەندیى پارتى، ماوەیەکی زۆرە لەنێو پارتی دیموکراتی کوردستان خەبات دەکەن و پێویستم پێیانە بۆیە داواى لێکردوون دەنگیان پێ بدەن.

 ناوى بەشێک لە ئەندامانى نوێى کۆمیتەى ناوەندیى پارتى: 

- فازڵ میرانی 

- ئازاد بەرواری 

- هۆشیار زێباری 

- د. فوئاد حوسێن 

- مەحموود محەممەد

- عەبدولموهەیمەن بارزانی 

- عارف تەیفوور 

- رێبوار یەڵدا 

- کەمال کەرکووکی 

- عیزەدین بەرواری 

- زەعیم عەلی   

- سەڵاح دەلۆ

- کەریم شنگالی 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین