سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پێشنیار دەکات ئەندامانى ئێستاى مەکتەبى سیاسیى پارتى نەخرێنە دەنگدانەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە دووەم ڕۆژى کۆنگرەى (14)ـى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پارێزگاى دهۆک پێشنیارى کردووە، ئەندامانى ئێستاى مەکتەبى سیاسیى پارتى بەبێ هەڵبژاردن ببنەوە ئەندامى سەرکردایەتیى.

ئەمڕۆ هەینى (چوارى/تشرینى دووەم/2022) بەپێى هەواڵێکى رووداو، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، پێشنیارى کردووە بۆ سەرۆک مەسعود بارزانى، ئەندامانى مەکتەبى پێشووى سیاسیى پارتى نەخرێنە نێو کێبڕکێی هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی.

بەپێى زانیارییەکان، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشنیارەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانی قبووڵکردووە، کە ئەندامانی ئێستای مەکتەبی سیاسیی پارتی بەبێ هەڵبژاردن دەبنەوە ئەندامی سەرکردایەتی.

دوێنێ (3-11-2022) دواى (12) ساڵ پارتى دیموکراتى کوردستان لە پارێزگاى دهۆک (14)هەمین کۆنگرەى پارتى بە بەشدارى زیاتر لە (1000) هەزار نوێنەر و ئەندامى کۆنگرە کارەکانى دەستیپێکرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین