سەرۆک نێچیرڤان بارزانی واژۆی لەسەر یاسای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانى کوردستان نەکرد کوردستانی

نوچەنێت:

دواى یاسای درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، بە زۆرینەى دەنگ لە پەرلەمانى پەسندکرا، ڕاوێژکارێکى باڵاى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، دەڵێت، سەرۆکى هەرێمى کوردستان واژۆى لەسەر یاساکە نەکردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (یەکى/تشرینى دووەم/2022) بەپێى هەواڵێکى رووداو، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان واژۆى لەسەر یاسای درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان نەکرد.

دواى پەسندکردنى هەر پڕۆژەیاساییەک لە پەرلەمانى کوردستان، سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان بە نووسراوێک پڕۆژەیاساکە ئاراستەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان سێ بژارەی لەبەردەمدایە، واژۆکردن، رەتکردنەوە و بێدەنگی هەڵبژاردن.

دڵشاد شەهاب، ڕاوێژکارى باڵاى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، دەربارەى واژۆکردنى یاسای درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاندووە، سەرۆکى هەرێمى کوردستان واژۆى نەکردووە، بەڵام ڕەتیشینەکردۆتەوە. 

ڕۆژى (9-10-2022) پەرلەمانى کوردستان بە زۆرینەى دەنگ، پێشنیازه‌یاساى به‌رده‌وامبوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان پەسند کرا، بەڵام هەر یەک لە فراکیسیۆنى کۆمەڵ، یەکگرتووى ئیسلامى و نەوەى نوێ دانیشتنەکەیان بایکۆتکرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین