توركيا هەوڵدەدات رێككەوتنى ئيستەنبۆڵ بەردەوام بێت تورکیە
رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، "هەموو هەوڵەكانمان بۆ گەياندنى گەنمى ئۆكراينا بە جيهان دەخەينەگەڕ." وتەبێژى كۆشكى كرملينيش دەڵێت، "بەهۆى نەبوونى تواناى پارێزگارى لە كەشتييەكان رێككەوتنى دانەوێڵە مەترسى كەوتۆتە سەر."

ئەمڕۆ دووشەممە (31/ تشرينى يەكەمى/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە سەرۆك كۆمارى توركيا راگەياند، "بەڕێژەيەك لە كەمكردنەوەى قەيرانى خۆراك لە جيهان بەشدار بووين، لەچوارچێوەى رێككەوتنى ئيستەنبۆڵ نۆ مليۆن و (300) هەزار تۆن دانەوێڵەمان رەوانەى جيهان كرد."

ئەردۆغان ئاماژەى بەوەش كرد، "رووسيا و ئۆكراينا سێيەكى بەرهەمى دانەوێڵەى جيهان دابين دەكەن، ئێوە ئاگادارن كە هەڕەشەى برسێتى لەسەر بوو، هەموو هەوڵێكمان خستەگەڕ بۆ ئەوەى دانەوێڵە  بە جيهانبگات."

سەبارەت بە رێككەوتن لەگەڵ رووسياش هاوشێوەى ئۆكراينا سەرۆكى توركيا گوتى، "مۆسكۆ گومانى هەيە ئاسانكارى بازرگانى هاوشێوەى ئۆكرايناى بۆ بكرێت، بۆيە نەتواندراوە رێككەوتنى لەگەڵ بكرێت."

لە لايەكى ترەوە ديمترى بيسكۆڤ، وتەبێژكى كۆشكى كرملين رايگەياند، "بەهۆى پارێزگارى نەكردن لە كەشتييەكان ئەو رێككەوتنەمان هەڵپەساردووە، ئەستەميشە بەبێ رووسيا گواستنەوەى گەنمى ئۆكراينا بەردەوام بێت."

لە بەشێكى ترى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئەو دۆخەى رووسيا باسى دەكات پارێزگارى كەشتييەكان لەو ناوچانە كارێكى قوورس دەبێت، مەترسى زياترى دەكەوێتە سەر."

سەبارەت بە هەوڵەكانيش ديمترى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "وەزارەتى دەرەوە و وەزارەتەكانى تر نەتەوە لەگەڵ توركيا و يەكگرتووەكان لەسەر گرێبەستە بەردەوامە."

لە مانگى تەمووزى ئەمساڵ رووسيا و ئۆكراينا و توركيا بە چاودێرى نەتەوە يەكگرتووەكان رێككەوتنى رەوانەكردنى دانەوێڵەى ئۆكراينان واژۆ كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین