کەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى گشتى کەشناسى و بوومەرزەزانى هەرێمى کوردستان پێشبینییەکانى ئەمڕۆ سبەى بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ بارانى پچڕ پچڕ دەبارێت و سبەى تاوەباران و بروسکە هەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە (31/تشرینى یەکەم/2022) بەڕێوەبەرایەتیى گشتى کەشناسى و بوومەرزەزانى هەرێم ڕاگەیاند، "ئاسمان هەوری تەواو دەبێ لەگەڵ دابارینی تاوە بارانی کەمی پچرپچر کە هەندێ جار هەورە تریشقەشی لەگەل دەبێ، لەکاتەکانی ئێوارە ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆرێت.وە هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە."

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى سێشەممە دەشڵێت، "ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێ ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە لەناوچە شاخاوویەکانی رۆژ هەڵاتی هەرێم بەتایبەتی لەکاتەکانی بە یانی دا."

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 26 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 24  پلەى سیلیزى

دهۆک: 25 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 27  پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 25 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 25 پلەى سیلیزى

سۆران: 21 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 28 پلەى سیلیزى

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین