سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کۆبوونەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (30/تشرینى یەکەم/2022) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گریگۆری گالیگان باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد.
حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە دیدارەکەدا، بیروڕا دەربارەی دۆخی گشتیی عێراق دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کەنەدا ئاڵوگۆڕ کرا."
مەسرور بارزانى سەبارەت بە کێشەکانى هەولێر - بەغدا ئاماژەی بەوەدا، "لە دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، دەرفەتێک هاتووەتە ئاراوە بۆ ئەوەی حکومەت بە هاوکاری هەموو لایەنەکان، خزمەتی گشت پێکهاتەکان بکات بەبێ جیاوازی، هەروەها کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور و پابەندبوون بە پرنسیپەکانی هاوبەشیی ڕاستەقینە و هاوسەنگی و سازان ، چارەسەر بکات."
لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، باڵیۆزی کەنەدا، "ستایشی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، بەتایبەتی لە بواری بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و هەنگاونان بەرەو حکومڕانیی ئەلیکترۆنی. ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەکی پێویست لەم بوارەدا."
ئەوەش هاتووە، "گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتیی و بنبڕکرنی ھەموو کارێکی تیرۆریستی و ھەروەھا کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا لە سەر ژیانی خەڵک ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment