مەسرور بارزانى پەیامێکى سەرەخۆشى ئاراستەى گەل و حکومەتى کۆریاى باشوور دەکات کوردستانی
مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە تویتێکدا، هاوخەمى خۆى کۆریاى باشوور ڕادەگەیێنێت، بە هۆى گیان لەدەستدانى ژمارەیەک هاووڵاتیى لە ئاهەنگێکى پایتەختى ئەو وڵاتە.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (29/تشرینى یەکەم/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە هەژمارى خۆى لە تویتەر پەیامێکى هاوخەمى ئاراستەى حکومەت و گەلى کۆریاى باشوور دەکات.

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتى، زۆر خه‌مباربووم بە گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بەشێوەیەکی تراژیدی لە ئاهەنگێکدا بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش کۆببوونەوە له‌ سیئۆل.

مەسرور بارزانى لە توویتەکەیدا ئەوەشى نووسیووە بۆ گەلى کۆریا باشوور، لەم کاتە سەختەدا سەرەخۆشی لە گەلی کۆریا دەکەم.

ئێوارەى ئەمڕۆ لە ئاهەنگێکدا لە سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوور، بە هۆى قەرەباڵغى و پاڵەپەستۆیەکى زۆر لە هاووڵاتیانى ئەو شارە، زیاتر لە (300) بوونە قوربانى.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین