سە رۆک بارزانى پیرۆزبایى لە محەمەد شیاع سودانی دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئێوارەى ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق متمانەى بە کابینەى محەمەد سوودانى بەخشى، بەو بۆنەیەوە سەرۆک مەسعود بارزانى پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى نوێى عێراق.

ئێوارەى ئەمڕۆ پێشنجشەممە (27/تشرینى یەکەم/2022) سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی هەڵبژێردراوی عێراق کرد و تێیدا پیرۆزبایى لێکرد بە بۆنەى هەڵبژاردنى وەک سەرۆکى حکوومەتى نوێى عێراق.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا ناوەڕۆکى پەیوەندییە تەلەفۆنییە دەخاتەڕوو و دەڵێت، "لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی وێڕای ڕاگەیاندنی پشتگیریی خۆی پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی تازەی عێراق و، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و جەختی لە هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کردەوە."  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین