لە سێى مانگى داهاتوو پارتى ديموكراتى كوردستان كۆنگرەى (14) دەبەستێ
ئەمڕۆ دووشەممە (24/تشرينى يەكەم/ 2022) لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی پارتی بە سەرۆکایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی و ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی حیزبەکە بڕیاردراوە رۆژی سێی مانگی داهاتوو کۆنگرەی (14) پارتی ديموكراتى كوردستان لە پارێزگاى دهۆک بەڕێوەبچێت.
لە مانگى ئابى ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە لە ئۆرگانەکانی پارتی دەستیپێکرد، زیاتر لە (600) هەزار ئەندام مافی دەنگدانیان هەبوو، لەو ژمارەيە کە (800) ئەندام بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی لەو كۆنگەرەی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردران، جگە لە ئەندامانی هەڵبژێردراو، بەپێی پەیڕەوی کۆنگرە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەبێ دەنگدان دەبنە ئەندامی کۆنگرە، هەروەها لە (%25)ى ئەندامانی کۆنگرەش دەبێت ئافرەت بن.
پارتى ديموكراتى كوردستان لە ساڵى (1946) دامەزراوە، بە دێرنترين پارتى كوردستان دادەندرێت، تا ئێستا (13) كۆنگرەى بەستووە، چەند ساڵێك بەهۆى بارودۆخى كوردستان گۆنگرەى (14) دواكەوتووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment