وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى كوردستان راگەيێندراوێێكى بڵاوكردەوە کوردستانی
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکی لەبارەی هەفتەی جیهانی چەک داماڵین داوا لە هاووڵاتییان دەکات، "پابەندی رێنماییەکان بن ئەگەر چەکیان لایە لە بنکەکان تۆماری بکەن."

ئەمڕۆ دووشەممە (24/تشرينى يەكەم/ 2022) وەزارەتى ناوخۆى حوكمەتى هەرێمى كوردستان لە رێگەيێندراوێكدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، لەبەشێكى راگەيێندراوەكە هاتووە، "لەو سۆنگەیەوە یاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان ژمارە (18)ی ساڵی (2021) یاسای چەک ژمارە دووى ساڵی (2022 ) کە پەرلەمانی کوردستان دەرچوون و چەند رێنمایییەک بۆ جێبەجێکردنیان لە وەزارەتی ناوخۆ دەرکراون، ئامانجی ئەو یاسا و رێنمایانە ئەوەیە کە چەکی بێمۆڵەت نەمێنێت و دیاردەی چەکداری سنووردار بکرێت."

لە بەشێكى ترى راگەيێندراوەكە هاتووە، "لە هەفتەی جیهانی چەکداماڵیندا کە ساڵانە نەتەوە یەکگرتووەکان لە (24 تا 30) ئۆکتۆبەر بۆ سنووردارکردنی چەکی کۆمەڵکوژ و کێبڕکێی خۆپڕچەککردن لە ئاستی نێودەوڵەتی و رێکخستنی چەک و دیاردەی چەکداری لەناوخۆی وڵاتان بەڕێوەی دەبات." 

وەزارەتی ناوخۆ داواش لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەکات، هاوکاریان بکەن و رۆڵی ئەرێنی بگێڕن لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ چەک و لێکەوتەکانی، کە دەرفەتی تاوان و توندوتیژی زیاد دەکات.

دەقى راگەێندراوەكەى وەزارەتى ناوخۆ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین