پارتى سەرەتاى مانگى داهاتوو (14) دەبەستێت کوردستانی

نوچەنێت:

هەڵبژاردنە نێوخۆییەکانى پارتى بەرەوکۆتایی دەچێت و وابڕیارە سەرەتاى مانگى داهاتوو، پارتى دیموکراتى وردستان لە پارێزگاى دهۆک کۆنگرەى (14) ببەستێت، سبەش ئەنجوومەنى سەرکردایەتی ئەو حیزبە دواین کۆبوونەوەى خۆى ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (23/تشرینى یەکەم/2022) خەسرۆ گۆران، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە نزیکبوونەوەی وادەی بەستنی کۆنگرەی (14)ی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، سەرکردایەتیى پارتى بەسەرپەرشتى سەرۆک بارزانى کۆدەبێتەوە و چەند پرسێکى گرنگ تاوتوێ دەکرێت.

بەپێى ڕاپۆرتێک، کە لیژنەى ئامادەکاریی کۆنگرە ڕادەستى سەرۆک مەسعود بارزانى کردووە، وا بڕیارە سەرەتاى مانگى (11) ئەمساڵ کۆنگرەى (14)ـى پارتى لە پارێزگاى دهۆک ببەسترێت.

بەپێى زانیارییەکان سبەى دووشەممە ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى پارتى دیموکراتى کوردستان بە سەرپەرشتى سەرۆک مەسعو بارزانى، دواین کۆبوونەوەى خۆى ئەنجام دەدات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین