له‌سه‌ر پاسه‌وانى خوشكه‌كه‌ى حه‌لبووسى كێشه‌یه‌كى عه‌شایه‌رى دروست بووه
نوچه‌نێت
به هۆى ئه‌وه‌ى یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانى خوشكى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له پزیشكێكى داوه، عه‌شیره‌تى پزیشكه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى ئه‌نبار ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22/تشرینى یه‌كه‌م/2022 هۆزى جومه‌یلات كه هۆزێكى گه‌وره‌ى ئه‌نباره كۆبوونه‌وه‌ته‌وه، هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن و داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى هادى رزیج به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى ئه‌نبار ده‌كه‌ن.
هۆكاره‌كه‌یش ئه‌وه‌یه پزیشكێكى ئه‌م هۆزه به ناوى زیا جومه‌یلى له نه‌خۆشخانه‌ى فه‌لووجه هێرشى كراوه‌ته سه‌ر لێیدراوه. ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ى له پزیشكه‌كه‌یان داوه پاسه‌وانى خوشكى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانن. ئێستا محه‌مه‌د حه‌لبووسى كه‌وتووه‌ته خۆ بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كه به شێوه‌یه‌كى دوور له دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت چاره‌سه‌ر بكات.
كه‌چى هۆزه‌كه په‌یامێكیان ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى ناوخۆ كردووه، داواى سزادانى تاوانباران ده‌كه‌ن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment