سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: تیرۆر هێشتا مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌ و هه‌ڕه‌شه‌یەکى جددیە کوردستانی

نوچەنێت:

دواى ئەوەى دوێنێ چەند بۆمبێک بە هێزەکانى کۆماندۆى کوردستان لە سنوورى گەرمیان تەقییەوە، کە بەو هۆیەوەە ئەفسەرێک بە پلەى نەقیب شەهید بوو و فەرماندەى ئەو هێزە و چەند کارمەندێکى تر بریندار بوون، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستانى پەیامى سەرەخۆشى ئاراستەى بنەماڵەى شەهید نەقیب زوهێر محەمەد فایەق دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (20/تشرینى یەکەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پامێکدا سەرەخۆشى بنەماڵە و خێزانى  شه‌هید ‏نه‌قیب زوهێر محەمەد فایەق‎ ‎له‌ هێزه‌كانى كۆماندۆى كوردستان دەکات، "كه‌ دوێنێ له‌ ‏كاتى ڕاپه‌راندنى ئه‌ركه ئه‌منییه‌كا‌ندا له‌ ناوچه‌یه‌كى گه‌رمیان له‌ ئه‌نجامێكى كارێكى ‏تیرۆرستیدا گیانى له‌ ده‌ست دا و شه‌هید بوو."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە بەشێکى ترى پەیامەکەیدا هیواى چاکبوونەوە بۆ ئاکام عومەر، فەرماندەى هێزەکانى کۆماندۆى کوردستان و هاوڕێیانى دەخوازێت و دەشڵێت، ""

 

دەقى پرسەنامەى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ بنەماڵەى شه‌هید زوهێر محەمەد فایەق:

پرسه‌ سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو شه‌هید ‏نه‌قیب زوهێر محەمەد فایەق‎ ‎له‌ هێزه‌كانى كۆماندۆى كوردستان ده‌كه‌م كه‌ دوێنێ له‌ ‏كاتى ڕاپه‌راندنى ئه‌ركه ئه‌منییه‌كا‌ندا له‌ ناوچه‌یه‌كى گه‌رمیان له‌ ئه‌نجامێكى كارێكى ‏تیرۆرستیدا گیانى له‌ ده‌ست دا و شه‌هید بوو. ‏

له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانى به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و ‏ئارامى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت. هه‌روه‌ها هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ فه‌رمانده‌ ئاكام ‏عومه‌ر، فه‌رمانده‌ى هێزى كۆماندۆى كوردستان و هاوڕێیانى ده‌خوازم كه له‌ ئه‌نجامى ‏ئه‌و كاره‌ تیرۆرستییه‌دا بریندار بوون و به‌داخه‌وه‌ برینى هه‌ندێكیان سه‌خته‌. ‏

دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ تیرۆر هێشتا مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ى جددى ‏له‌ ئارامى و ئاسایش ده‌كات، بۆیه‌ پێویسته‌ هاریكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌كى تۆكمه‌تر ‏له‌نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا هه‌بێت به‌تایبه‌تیش له‌ ‏ناوچه‌كانى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوور تا بتوانین پێكه‌وه‌ کاراتر به‌ره‌نگارى تیرۆر و ‏چه‌كدارانى داعش ببینه‌وه‌ و به‌ هاوكاریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى یه‌كجارى له‌ناو ‏ده‌برێن.‏

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

‏2022/10/20 ‏

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین