هێزەکانى کۆماندۆى کوردستان: ئاکام عومەر بە سەختى بریندار بووە کوردستانی

نوچەنێت:

هێزەکانى کۆماندۆى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى لە بارەى تەقینەوەى بۆمبێک بە هێزەکانیان لە سنوورى گەریمان بڵاوکردەوە و گیان لەدەستدانى ئەفسەرێک و برینداربوونى حەوت کارمەندى تریان پشتڕاستدەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (19/تشرینى یەکەم/2022) هێزەکانى کۆماندۆ ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، "لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکی رەسمیدا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سەرپەرشتیکردنی ئۆپراسیۆنێک لە سنووری تاوێر کەوە لەناوچەی پەڵکانە و زینانە لە گەرمیان بۆ روبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاشماوەکانی داعش چەند بۆمبێکی چێنراو بە ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان تەقینەوە."

لە بەشێکى ترى ڕاگەییندراوەکەدا ئاشکراى دەکات لە ئەنجامى تەقینەوى بۆمبەچێندراوەکە، "ئەنجامدا ئاکام عومەر فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بە سەختی برینداربووە و ملازم زوھێر محەمەد شەھید دەبێت و ٧ پێشمەرگەی تری ھێزی کۆماندوۆی کوردستان برینداردەبن."

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین