له‌سه‌ر دیارنه‌مانى دوو ملیار دۆلاره‌كه په‌رله‌مان بانگهێشتى وه‌زیرى دارایى ده‌كات
نوچه‌نێت
له‌سه‌ر دیارنه‌مانى بڕى سێ تریلیۆن و 700 ملیار دینار "زیاتر له دوو ملیار دۆلار" له بانكى رافیده‌ینى عێراق لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق بانگهێشتى وه‌زیرى دارایى به وه‌كاله‌ت و بریكارى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18/تشرینى یه‌كه‌م/2022 فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان بانگهێشتى هیام نیعمه‌ت وه‌زیرى دارایى عێراق به وه‌كاله‌ت و ته‌یف سامى بریكارى وه‌زاره‌ته‌كه و به‌ڕێوه‌به‌رانى بانكى رافیده‌ین وده‌سته‌ى باجى كردووه، بۆ لێكۆڵینه‌وه له دیارنه‌مانى سێ تریلیۆن و 700 ملیار دینار له بانكى رافیده‌ین.
هاوكات دادگاى كه‌رخ له به‌غدا لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسى ده‌سته‌ى باجه‌كان كردووه. له‌سه‌ر هه‌مان دۆسیه.
دۆسیه‌ى نه‌مانى ئه‌و بڕه پاره‌یه كاردانه‌وه‌ى جیاواز به‌دواى خۆى ده‌هێنێ، كه پاره‌ى ده‌سته‌ى باجه‌كان بووه له بانكى رافیده‌ین دانراوه و نه‌ماوه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment