سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: دابینکردنى دەرفەتى کار‌و خزمەتگوزارى کارى لەپێشنەى حکوومەتى نوێ عێراق بێ
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (18/تشرینى یەکەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌گه‌ڵ مارك برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزى شانشینى یه‌كگرتوو له عێراق و شاندێكى یاوه‌رى کرد.
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دوایین پێشهاته‌كان و پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق، هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و ئه‌ركداركردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى نویى فیدراڵى" بیروڕایان لەبارەوە گۆڕییه‌وه.
سەبارەت بە حکوومەتى نوێى عێراق، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى جەختى لەوەکردەوە، ئەو حکوومەتە، "کارە له‌پێشینه‌كانى ده‌ستنیشان بكات و خزمه‌تگوزارى و ده‌رفه‌تى كار پێشكه‌ش بكات، ده‌رفه‌تیشى هه‌یه هه‌ندێك له كێشه‌كانى وڵات چاره‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌ها لایه‌نه عێراقییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى وڵات ده‌بێ ستراتیژى بیر بكه‌نه‌وه و پێكه‌وه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و گێڕانه‌وه و پاراستنى سه‌قامگیرى بكه‌ن."
سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق لە بەشێکى تر کۆبوونەوەکەیاندا، "جه‌خت له گرنگیى پاراستنى ته‌بایى و یه‌كڕیزیى نێوان لایه‌ن و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه، هه‌ردوولاش هاوڕا بوون كه له بوارى دیموكراسیدا وڵاتانى دۆست و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له نزیكه‌وه چاودێریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانییان هه‌یه به‌ربه‌ست و كێشه‌كانى به‌رده‌م ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر بكرێن."
لە ڕاگەیێندراوێکدا ئەوەش هاتووە، "په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و ده‌رفه‌تى فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان به‌تایبه‌تى له بوارى كار و وه‌به‌رهێناندا، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment