سەرۆک بارزانى و باڵیۆزى بەریتانیا دۆخى سیاسیى عێراق تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق سەردانى سەرۆک بارزانى دەکات، لە دیدارێکدا هەردوولا، جەختیان لەوە كردەوە كە "پێویستە هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەت بەپێی ئیستحقاقاتی هەڵبژاردن بێت."

ئەمڕۆ دووشەممە (17/تشرینى یەکەم/2022) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مایك بڕایسن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.

سەرۆک بارزانى و باڵیۆزى بەریتانیا لە کۆبوونەوەکەدا، "دوایین گۆڕانكارییەكانی ناو گۆڕەپانی سیاسیی دوای هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار تاوتوێ كرا و، هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەت بەپێی ئیستحقاقاتی هەڵبژاردن بێت و بە پێویستیش زانرا ئەو پڕۆگرامەی كە لایەنە بەشداربووەكانی پڕۆسەی سیاسی لەسەری ڕێككەوتوون، جێبەجێ بكرێت. بەجۆرێك ئەو پڕۆگرامە وەك و نەخشەڕێگەیەك بێت بۆ ڕێڕەوی پڕۆسەی سیاسیی عێراق بەرەو سەقامگیریی سیاسی."

بەپێى ڕاگەیێندراوى بارەگاى بارزانى، سەرۆك بارزانی جەختی "لە بایەخی ڕۆڵی ئافرەت و بەهێزكردنی ئەو ڕۆڵە كردەوە و هێمای بەوە دا كە پارتی دیموكراتی كوردستان پێشەنگی پێگەیاندنی ئافرەتی چالاك بووە و بۆ پێشخستنی كۆمەڵگە هەمیشە ڕۆڵی بە ئافرەت داوە."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین