سەرۆک نێچیرڤان بارزانى ئەمڕۆ لە دهۆک وتارێک پێشکەش دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

زانکۆى دهۆک، بە ئامادەبوونى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا ئەمڕۆ بڕوانامەى دەرچوون بە (4468) قوتابى دەبەخشێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (17/تشرینى یەکەم/2022) بەئامادەبوونى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئاهەنگى دەرچوونى خولى (27)ـى زانکۆى دهۆک لە پارێزگاى نێودەوڵەتیى دهۆک بەڕێودەچێت.

هاوکات لە ڕێوڕەسمى بەڕێوەچوونى ئاهەنگى دەرچوونى قوتابیانى زانکۆى دهۆک، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان وتارێک پێشکەش دەکات.

بەپێى د. داود ئه‌ترووشى، سه‌رۆكى زانكۆی دهۆك کە بە رووداوى راگه‌یاندووە، ئەمڕۆ لە رێوەڕەسمەکەدا (4468) قوتابى له‌ (66) بواری جیاواز له‌ (18) كۆلێژ بڕوانامەی بەکالۆریۆس وەردەگرن.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین