سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى شێخ شه‌هاب سورچی ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو شێخ شه‌هاب سورچی ده‌كات

ئەمڕۆ یەكشەممە (16/تشرینی یەكەم/2022) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان موه‌فه‌ق‌ شێخ شه‌هاب سورچى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و شێخ ديفاع سورچى، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو شێخ شه‌هاب سورچى، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خۆيان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان كرد.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى و هاوسۆزى، هيواى خواست په‌روه‌ردگارى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ خۆيان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.

لاى خۆيانه‌وه‌ ئه‌وانيش به‌ ناوى خۆيان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يانه‌وه‌، بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شى له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا، سوپاس و پێزانينيان بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین