سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و كونسوڵى نوێى ڕووسیا کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ کونسوڵى گشتیى نوێى ڕووسیا لە هەرێمى کوردستان پەیوەندییەکانى هەرێمى کودستان و ڕووسیا تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (16/تشرینى یەکەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە هەولێر پێشوازى ماكسیم ڕوبین كونسوڵى گشتیى نوێى ڕووسیا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ كونسوڵى گشتیى نوێى ڕووسیا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، "هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ برده‌وان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ڕووسیا ده‌ربڕى."

كونسولى گشتیى نوێى ڕووسیا له‌ هه‌رێمى كوردستان لاى خۆیه‌وه‌ ، شحاڵیى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و "ئاماژه‌ى به‌ په‌یوه‌ندییه‌ دێرینه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ڕووسیا كرد و هیواى خواست به‌ پشتگیریى لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، بتوانێت په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا به‌ره‌وپێش ببات."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "له‌ دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى تاوتوێ كران."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین