وەزارەتى دارایى و ئابوورى: 25ى ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنى مووچە دەکرێت
نوچەنێت:
وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێى کوردستان ڕایگەیاند، ڕاگەیاندنى پشووى نەورۆز لەلایەن حکوومەتى هەرێمەوە، دابەشکردنى مووچە دواناخات و ڕۆژى پێنج شەممە (25-3-2021) دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى (3) دەکرێت.
بەپێى ڕاگەیاندراوەکەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى، ئەم مانگەش دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم بەپێى میکانزمى مانگى پێشوو بە لێبڕینى (21%)دەبێت.
هەفتەى ڕابردوو، د. جوتیار عادل وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، لەمەودوا هەموو (25)ى مانگانە مووچە دابەشدەکرێت، ڕیژەى لێبڕینەکەش وەزارەتى دارایى دیاریى دەکات.
پێشووتریش لیژنەى دارایى پەرلەمانى کوردستان دواى کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتى دارایى و ئابوورى، ڕایانگەیاندبوو، وەزارەتى ئابوورى دڵنیایى داوە، کە لەمەودوا هەموو مانگێک مووچە لە کاتى خۆیدا دابەش بکرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment