محەمەد حاجی مەحموود: ڕێگانادەین لە خانەقین بێگانە پۆستاڵی ڕەشی جێگیر بكات کوردستانی

نوچەنێت:

محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا داوا لە وەزارەتى پێشمەرگە دەکات، ڕێگەبدەن هێزەکانى حیزبەکەى بنێرێتە خانەقین تاوەکو ڕووبەڕووى ئەو دۆخە خراپە ببنەوە کە بەسەر خەڵکى کوردى خانەقین هاتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (12/تشرینى یەکەم/2022) محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پەیامێکى ئاراستەى وەزارەتى پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان کردووە و تێیدا دەڵت، "لەگەڵ ئەو وەزعە خراپەشدا، هێشتا کوردیان لەبیر نەچووە، وەزیری نەوت و دادگا زەلیلەکانیان هەر ڕۆژەو هەڕەشەو کێشە بۆ هەرێمی کوردستان دروست دەکەن."

لە پەیامەکەیدا "لە ناوچە دابڕاوەکانیش کورد لەسەر ماڵ و موڵکی باوباپیرانیان دەرئەکەن لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا مردوو و گۆڕستانەکانی کورد، لەو ناوچانە لە زیندوەکانی نەتەوەکانی تر زیاترە، وا خۆشتان ئەبینن بە دیل گیراون و ئێستا ئەو پاڵەوانانە هاتونەتە شاری خانەقین و هەڕەشە و گوڕەشە و سیاسەتی بە عەرەب کردن لە دژی کورد ئەنجام ئەدەن."

 

دەقی پەیامەمەی محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان:

بەڕێز وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

سڵاو ڕێز ...

بەڕێزان .. حکومەتی عێراق سەرەڕای وەزعی خراپی و بێ سەروبەری و نەمانی شیرازەی وەک دەوڵەت وا بۆ ساڵێک دەچێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کراوە، بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە حکومەتێک دابمەزرێنن.

لەگەڵ ئەو وەزعە خراپەشدا، هێشتا کوردیان لەبیر نەچووە، وەزیری نەوت و دادگا زەلیلەکانیان هەر ڕۆژەو هەڕەشەو کێشە بۆ هەرێمی کوردستان دروست دەکەن.

لە ناوچە دابڕاوەکانیش کورد لەسەر ماڵ و موڵکی باوباپیرانیان دەرئەکەن لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا مردو و گۆڕستانەکانی کورد، لەو ناوچانە لە زیندوەکانی نەتەوەکانی تر زیاترە، وا خۆشتان ئەبینن بە دیل گیراون و ئێستا ئەو پاڵەوانانە هاتونەتە شاری خانەقین و هەڕەشە و گوڕەشە و سیاسەتی بە عەرەب کردن لە دژی کورد ئەنجام ئەدەن.

جەیشی عێراقی لە شەڕی عەرەب ئیسرائیل زۆریان بەدیل گیران و ڕایان کرد، لە شەڕی نێوان ئێران عێراق سەدان هەزاریان لە جەیشی عێراق بەدیل گرت، لە شەڕی کوێت هەزارانیان بە دیل گیراو ئێستا خۆیان لەسەر خەڵکی بێ چەکی کورد تاقی ئەکەنەوە.

ئەگەر حکومەت ئیلتیزامی هەیە، ناتوانێ هێز بەکاربهێنێ، ئەوا داواتان لێ ئەکەین ڕێگای هێزەکانی پارتی سۆسیالیست بدەن لە ماوەی چەند سەعاتێک دا ئەگەینە شاری خانەقین، شاری خەبات و شەهیدان و خۆڕاگری و ڕێگا نادەین بێگانە پۆستاڵی ڕەشیان لە خانەقینی ئازیز جێگیر ببێت.

محەمەد حاجی مەحمود

  پێشمەرگەی دێرین

گوڵەخانە

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین