سەرۆک بارزانى لەگەڵ شاندێكی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى ئەمڕۆ لەگەڵ شاندێكی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت کۆبووەوە و تێیدا "دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان و دیاریكردنی سەرۆك كۆمار" تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (10/تشرینى یەکەم/2022) سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت كرد.

لە بارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى سەرۆک بارزانى و شاندەکەى هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت، بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بارودۆخی سیاسیی عێراق و ڕێڕەوی دانوساندنەكانی پەیوەست بە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان و دیاریكردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكوومەتی فیدڕاڵی تاوتوێ كرا."

لە ڕاگەیێندراوێکدا ئەوەش هاتووە، "بەشداربووانی كۆبوونەوەكە لەسەر دیراسەكردنی ئەو بابەتە هەستیارانە و گەییشتن بە چارەسەر ڕێككەوتن، ئەویش بەر لە بەستنی كۆبوونەوەی پەرلەمانی تایبەت بەم پرسە."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین