شاندێکى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە لالش بەشدارى جەژنى جەمایى ئێزدییەکان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

شاندێکى سەرۆکایەتیى هەرێمى کودستان، بە نوێنەرایەتیى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە لالش بەشدارى جەژنى جەماى ئێزدییەکان دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (نۆى/تشرینى یەکەم/2022) بە نوێنەرایەتیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نەوزاد هادی ڕاوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە یاوەریی حسێن قاسم ڕاوێژکاری کاروباری ئێزیدیان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی كوردستان، "بەمەبەستی بەشداریكردن لە ڕێوڕەسمی جەژنی جەمای، سەردانی پەرستگەی لالشیان کرد و لەلایەن میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزدیانه‌وه‌، جڤاتی ڕۆحانی و کەسایەتییانی ئایینی و كۆمەڵایەتیی ئێزیدییه‌وه‌، پێشوازییان لێ کرا."

شاندەکەى سەرۆكایەتیی هەرێمی کوردستان، "بە ناوی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانه‌وه‌، جەژنەپیرۆزەیان لە میر حازم تەحسین بەگ و جڤاتی ڕۆحانی و كەسایەتییانی ئاینی و كۆمەڵایەتیی ئێزدی كرد و جەختیان لە زیاتر پتەوكردن و بەهێزكردنی كولتووری پێكەوەژیانی ئاینی و نەتەوەیی لە هەرێمی كوردستان كردەوە."

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، میر حازم "سوپاسی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ بەشداریكردن لە مەراسیمی جەژنی جەمایێ و مەراسیمەكانی دیكەی ئێزدیان و ئەم بەشداریكردنەی شاندی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانی بۆ پتەوكردنی كولتووری پێكەوەژیان بەرز نرخاند."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین